رووداو به كوردى

Voice of America
  1. وێرانکارییەکان بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەنگاوەکان بۆ بەچارەسەری چڕتر ببنەوە. لە نەیجیریا کۆمپانیایەکی تایبەت لەم دواییانەدا سیستەمێکی تەکسی خستوەتە بازاڕەوە کە لە نزیکەی 200 ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێکهاتووە. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر.
  2. کوشتنی فەیروز ئازادی تەمەن 19 ساڵ هەفتەی ڕابردوو لە لایەن باوک و برا و چەند ئەندامێکی تری خێزانەکەیەوە هەرێمی کوردستانی هەژاند، بەتایبەت دوای ئەوەی دایکی هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە دوو کەس کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵی کوشتنی دوای پێنج مانگ لە زیندانی کردنیان لە هەولێر ئازادکران.
  3. بە ئامانجی ناساندنی شوێنە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە، ژمارەیەک گروپی گەشتیاری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی گەشتیاری خێزانیان ڕێکخست و بڕیارە سێ شەو و ڕۆژ لە تەنیشت دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ڕوباری سیروان بە چەندین چالاکی هونەری بمێنەوە .
  4. سەرۆک جۆو بایدن مافەکانی زاوزێ دەکاتە ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دووبارەی خۆی و دانۆڵد ترامپی ڕکابەری تاوانبار دەکات کە ڕێگەی بۆ یاسا توندەکانی قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە ویلایەتەکان کردووەتەوە.
  5. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا