-
چۆمان محەمەد ڕێکخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆران و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە دەڵێت دووبارە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی شەش ئەنجامبدرێت، هاوکێشە سیاسی و یاساییەکان لە هەریمی کوردستان بەرەو ئالۆزبوون دەبات و هۆشداری دەدات لە مەترسی و پێشهاتی گەورە
-
-
ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لە "شەپۆلی گەورەی" گەشەسەندنی کەرتی تایبەت لە بواری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت کەرتی تایبەت دەبێت تەواوکەری کەرتی گشتی بێت و "پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە."
-
-
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-5-2024، لە گوندی عازەبان لە سنوری هەولێر چواردەهەمین ساڵیادی کوژرانی ڕۆژنامەوان سەردەشت عوسمان بەڕێوەچوو. یادەکە لە سەر گۆڕی سەردەشت عوسمان و بە ئامادەبوونی دایک و باوک و کەسوکارەکەی و بەشێک لە ڕۆژنامەوانان کرایەوە.
-
-
پەرەنگ فەرازمەند موزیکژەن و یاریدەری زانستییە لە بواری زانستی موزیک لە زانکۆی مارتین لۆتێر لە ئەڵمانیا. لە ساڵی 2023 بەڕێوەبەری کۆنفرانسی نێونەتەوەیی موزیک بووە لە وڵاتی ئەڵمانیا، ماوەی بیست ساڵ لە تاران و کوردستان لەگەڵ گرووپی جۆراوجۆر کاریکردووە. لەم وتوێژەدا باس لە ئەزموونی کارەکانی دەکات.
-
-
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پرسی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە "سیاسی" لەقەڵەمدا و گومانی هەبوو لە ویستی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
-
-
-
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
-
-
-
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
-
-
-
ئەو کوڕە ئەمەریکاییەی بە سورە ناسراوە و لای کوردەکان خۆشەویستە، سەردانی بۆ ئەو شار و ویلایەتانەی ئەمەریکا دەکات کە زۆرترین کوردیان تێدا کۆبووەتەوە، یەکێک لەو شارانە شاری 'هارسمبێرگ'ە لە ویلایەتی ڤێرجینیا و کوردانی شارەکە پێشوازی لێدەکەن. بینەری ئەم ڕاپۆرتە بە..
-
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن دەڵێت پێناچێت حەماس ئامادەبێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە بەندەرێک لە کەناراوەکانی غەززە دروست دەکەن بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ئەو کەرتە لە ڕێگەی دەریاوە.
-
ناڕەزایەتییەکانی پەیوەست بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە زانکۆکانی ئەمەریکا گەیشتوونەتە لووتکەی خۆیان. لەهەندێکیاندا بووەتە هۆی پێکدادان لەگەڵ پۆلیس و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گروپەکانی خوێندکاران. بەڵام سەرەڕای مەترسییەکان، ڕۆژنامەنووسانی خوێندکار، پێشەنگی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی خۆپیشاندانەکانن.