-
تۆم باراک: لەگەڵ سەرکردەکانی کورد باسم لە دەرفەتە ئابورییەکان و داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا کرد
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 16, 2026 | 14:41 pmنێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و عێراق ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی کورد و عێراق چەندین دیداری جیاوازی ئەنجام دا و ڕایگەیاند "قۆناغێکی تری مەزن لە ستراتیژیەتی سەرۆک ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەستی پێکردووە. تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا و عێراق، دوێنێ دووشەممە گەیشتە بەغدا بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تری عێراق. ئەمڕۆش لە هەولێر چاوی کەوت بە چەندین سەرکردەی هەرێمی کوردستان. تۆم باراک هەر ئەمڕۆ لە هەولێر دیداری لەگەڵ فەرماندەی هەسەدە مەزلوم عەبدی ئەنجام دا. دوێنێش لە بەغدا چاوی کەوت بە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[…]
Read more... -
ترامپ بۆ کورد: شەرمەزارییە چەکەکانتان برد و ئەوەم لەبیر دەمێنێت
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 11, 2026 | 13:47 pmسەرۆکی ئەمەریکا جارێکی تر کوردی بە بردنی چەکی خۆپیشاندەرانی ئێران تۆمەتبار کرد و دوو جار لەسەر یەک ڕایگەیاند "کوردەکان، ئەمەم لەبیر دەمێنێت." سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ئێمە چەکمان بۆ خۆپیشاندەران نارد و زۆر بێ هیوابووین لە کوردەکان. کوردەکان بێ هیوایان کردین." ترامپ گوتی، "من لەگەڵ بڕیاری ناردنی چەک لەڕێگەی ئەوانەوە نەبووم و پێم وا نەبوو چەکەکان بدەنە دەستی خۆپیشاندەران و گوتم بۆ خۆیانی دەبەن." ڕاشیگەیاند، "ئەوە جێگەی شەرمەزارییە. کوردەکان، ئەمەم لە بیر دەمێنێت، ئەوەم لەبیر دەمێنێت." لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی وتوێژێکی تەلەفۆنیدا بوو لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز. ترامپ ڕایگەیاند کوشتار و توندوتیژی هێزەکانی ئێران بووەتە هۆی کپکردنەوەی[…]
Read more... -
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی ئاسایشی لەبارەی گەشتکردن بۆ عێراق بڵاودەکاتەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 10, 2026 | 23:00 pmباڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئاگادارییەکی نوێی ئاسایشی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ عێراق بەدوور بگرن و بە زووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن. لە ئاگادارکردنەوەکەدا کە لە 10ی مانگی شەش بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ڕایگەیاندووە پێویستە هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە عێراق بەرزترین ئاستی هۆشیاری و ئامادەیی بپارێزن، هەروەها لە نزیکەوە چاودێری هەواڵە ناوخۆییەکان بکەن، چونکە پەککەوتنی گەشتەکان یان داخستنی کتوپڕی ئاسمانی ئەگەری هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕووبدات. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە عێراق لەئاستی چوارەمی سەفەردا دەمێنێتەوە، واتە "گەشت مەکەن"، داواش لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات پلانی ڕۆیشتنیان بە زووترین کات دابنێن[…]
Read more... -
نەتانیاهۆ: دیکتاتۆری دژە جوو و کوردکوژی تورکیا نابێت وانەی ئەخلاق فێری ئیسرائیل بکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 10, 2026 | 12:30 pmبنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لێدوانی توندی دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی و وتی کوردەکان و نەیارانی سیاسی خۆی سەرکوت دەکات و پاڵپشتی حەماس دەکات. نەتانیاهۆ لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "ئەردۆغانی دژە جوو کە خەریکی جینۆسایدی کوردەکانە و پشتیوانی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس دەکات و خەڵکەکەی و نەیارانی سیاسی سەرکوت و زیندانی دەکات، دوا کەسە کە دەتوانێت وانەی ئەخلاقی بە حکومەتی ئیسرائیل بدات." سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها بەرگری لە کردەوەکانی وڵاتەکەی و هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل کرد و وتی "حکومەتی ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل کە ئەخلاقیترین سوپای جیهانن، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری هەنگاوی یەکلاکەرەوە دژی ئێران و بریکارەکانی[…]
Read more... -
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەمپی حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 8, 2026 | 13:06 pmڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر کەمپێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی هەولێر و هەروەها بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک شاری سلێمانی و ڕاپۆرتەکە دەڵێت هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، هێرشەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕوویانداوە و یەکێکیان کەمپێکی کردووەتە ئامانج کە حزبە کوردەکانی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نیشتەجێیە لە ڕۆژهەڵاتی هەولێر. ئەوی تریش بنکەیەکی پێشمەرگەی لە نزیک سلێمانی کردووەتە ئامانج. سەرچاوەکان ئاسایش ڕایانگەیاندووە، هێرشەکان هیچ حاڵەتێکی کوژراو و برینداری لێنەکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە. ئاژانسی ڕۆیتەرز هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان و ڕادەی ئەگەری زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.
Read more... -
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە هەناردەی نەوت
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 5, 2026 | 19:11 pmحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق هەوڵدەدەن لەڕێی زیادکردنی هەناردەی عێراق بە بۆرییەکانی هەرێمی کوردستاندا، چارەسەری ئەو قەیرانە داراییە سەختە بکەن کە بەهۆی داخستن و سنووردارکردنی تەنگەی هورمزەوە ڕووبەڕووی عێراق بووەتە. لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم پلانەدا حکومەتی عێراق بەشێک لەو قەیرانە سەختە داراییە چارەسەردەکات کە ڕووبەڕووی بوەتەوە و حکومەتی هەرێمیش دڵنیای زیاتر دەستەبەردەکات سەبارەت بە شایشتە داراییەکانی و گەیشتنی بڕە بودجەی هەرێم بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران. دکتۆر یەریڤان سەعید، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری جیهانیی کورد بۆ ئاشتی لە زانکۆ ئەمەریکی لە واشنتن، دەڵێت بەراورد بە پێشتر کات و قەیرانەکان جیاوازن چونکە لەکۆتایی مانگی دووەوە هەناردەی نەوتی عێراق و بەهۆی جەنگی ئێران[…]
Read more... -
پارتی و یەکێتی ئەگەری چەکدانانی پێشمەرگە ڕەت دەکەنەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 5, 2026 | 18:41 pmپەرلەمانتارێکی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پێگەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هاوتا بێت لەگەڵ میلیشیا شیعەکان و دەڵیت لە کاتێکدا پێشمەرگە خەباتی بۆ عێراق کردووە، میلیشیا شیعەکان بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە عێراق و دراوسێکانی. ئیخلاس دلێمی، ئهندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "جەخت دەکەمەوە لەوەی پێشمەرگە هێزێکی شەڕکەری ڕێکخراوە کە بە پێی یاسا شەرعییەتی پێ دراوە و بە گوێرەی بەندێکی دەستور وەک پاسەوانی هەرێم دەستنیشان کراوە و ڕاستەوخۆ بە سەرۆکی هەرێمەوە گرێ دراوە. ئەمە بابەتێکی یاسایی و دەستوری ڕوونە کە بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی لێکدانەوەی جیاوازی بۆ نییە." لێدوانی پەرلەمانتارەکەی پارتی لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم[…]
Read more... -
لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم 17زیندانی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 4, 2026 | 12:13 pmڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی پێنجی ساڵی 2026دا لانیکەم 80 زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە 17 زیندانیان کورد بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیندانیانی کورد لە ڕووی ژمارەی لەسێدارەدانەوە لەم ماوەیەدا، لە دوای زیندانیانی فارس، زۆرترین ڕێژەیان لەخۆ گرتووە. بە پێی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، چوار لەو لەسێدارەدراوانەی کورد، زیندانی سیاسی بوون ، لەوانە ناسر بەکرزادە، تەمەن 26 ساڵ، خەڵکی ورمێ کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. ڕۆژێک دوای ئەویش مێحراب عەبدوڵڵا زادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە ناڕەزایەتییەکانی ژن ژیان ئازادی لەڤهەمان زیندان لە سێدارە[…]
Read more... -
عێراق بڕیار دەدات کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 3, 2026 | 14:44 pmعەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی داوە کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، کەمال محەمەد ساڵح، و نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان. سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە هەموو پێداویستییەکان بۆ پاراستن و دڵنیابوونی کارەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان دابین بکرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک کۆمپانیای وزە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشە درۆنیەکانی کە لەلایەن ئێران یان چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر گۆڕەپانی نەوت و[…]
Read more... -
سەربازێکی ئەمەریکا و یەکێکی بەریتانیا لە هەولێر گیانیان لەدەست دا
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Jun 2, 2026 | 13:39 pmسوپای ئەمەریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە کاتی مەشکردندا لە بنکەی ئاسمانی هەولێر پشتراست کردەوە و ڕایگەیاند ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دوای ڕووداوەکە سەرەخۆشی و "هاوخەمی قوڵ" بۆ ئەمەریکا و بەریتانیا دەردەبڕێت و پێزانینی ڕادەگەیەنێت بۆ پشتگیری هەردوو وڵات لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق. سوپای ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی 31ی پێنج، سەربازێکی سوپای ئەمەریکا گیانی لەدەست دا، لە کاتی ڕووداوێکی پەیوەست بە مەشقی سەربازی لە بنکەی ئاسمانی هەولێر لە عێراق." لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، "مەشقەکە لەگەڵ هاوبەشانمان لە سوپای بەریتانیا ئەنجام دراوە، کە ئەوانیش سەربازێکیان لەدەست داوە. ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە." سوپای ئەمەریکا ناسنامەی سەربازەکەی بە نهێنی[…]
Read more... -
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 31, 2026 | 18:43 pmڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی باپشتیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هیچ وردەکارییەکی زیاتر لە لایەن حکومەتەوە سەبارەت بە سەرچاوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و مەبەستەکەی نەخراوەتەڕوو، بەڵام کرمانچ عیزەت، سەرۆکی پێشووی شارەوانی سۆران بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، وا دیارە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ئێرانەوە هاتبێت و داویەتی بە ناو ماڵی هاووڵاتییەکی ناوچەکە و زیانی بە ماڵەکەی گەیاندووە. عیزەت باسی لەوەشکرد، ھەروەھا لە ماوەی ڕابردوودا درۆنەکانی ئێران و گرووپەکانی سەربە ئێران ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج. حکومەتی هەرێم سەرەڕای ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران، هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاکی کوردستان لە مانگی چواردا[…]
Read more... -
مامۆستایەکی ئاینیی کورد بەهۆی باس نەکردنی خامنەیی لە وتارەکانیدا، لە مزگەوت دوور دەخرێتەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 31, 2026 | 17:52 pmڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە مامۆستا مەلا عوسمان زاکری، مامۆستای ئاینیی مزگەوتی عەلی ئاوای بوکان، بەبێ بەڕێوەچوونی دادگاییکردن و پەیڕەوکردنی ڕەوتی یاسایی لە شوێنەکەی وەک وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوت، دوور خراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکەی کوردپا، فەرمانی لەکارلادانی ئەم مامۆستا ئاینییە سوننەیە بە هۆی باس نەکردنی پرسی مردنی عەلی خامنەییەوە بووە لە وتارەکانیدا لە مزگەوت لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژەدا. ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی مامۆستا مەلا عوسمان زاکری پیاوێکی ئاینیی ناسراوی سوننەیە لە شاری بوکان لە ساڵانی ڕابردوودا سندوقێکی خێرخوازی بۆ پشتیوانی لە بنەماڵە هەژارەکان دامەزراندبوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی 60 بنەماڵەی خەڵکی شاری بوکان و گوندەکانی دەوروبەری سوودمەند بوون[…]
Read more... -
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە نێوان ڕەتکردنەوە و هەوڵدان بۆ ئاشتبوونەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 31, 2026 | 17:17 pmموقتەدا سەدر، سەرکردەی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە جیابوونەوەی تەواوەتی گرووپی چەکداری سەرایا سەلامی لە "بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە" ڕاگەیاند و بڕیاریدا بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەت و داوای کرد چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت. ئەم بانگەوازەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ئایینی لەلایەن زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەییەوە پێشوازی لێکرا. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە بانگەوازەکەی سەدر بۆ "ڕادەستکردنی چەکی کۆنتڕۆڵنەکراو" و "هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان"، هەندێک گرووپ لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی، وەک کەتائب حزبوڵڵای عێراق و عەسائب ئەهلولحەق و نوجەبا کە سەر بە ئێرانن، ڕەتیدەکەنەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن. شرۆڤەکاری سیاسی و بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی عێراقی لە واشنتن، دکتۆر نزار حەیدەر[…]
Read more... -
ڕوبیۆ: تۆم باراک ڕۆڵێکی سەرەکی لە دۆسێی سوریا و عێراقدا دەگێڕێت
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 30, 2026 | 19:44 pmمارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە، گرنگی ڕۆڵی تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریای دووپاتکردەوە. ڕوبیۆ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند باڵیۆز تۆم باراک یەکێک بووە لە دیارترین دیپلۆماتەکانی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق و هەرواش دەمێنێتەوە. ڕوبیۆ دەشڵێت باراک بەردەوام دەبێت " لە ڕۆڵێکی گرنگ، نەک تەنها وەک باڵیۆزمان لە کۆماری تورکیا، بەڵکو هاوکات لەگەڵ پێشخستنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی سەرۆک کۆمار لەگەڵ حکومەت لە سوریا و دەستپێکردنی کارەکانمان لەگەڵ حکومەتی نوێ لە عێراقیش." وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی " تۆم باراک ئەندامێکی بەنرخی تیمی سەرۆکە و متمانەی منی هەیە، و بە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی[…]
Read more... -
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن: هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی بپارێزێت
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 30, 2026 | 18:41 pmڕاپۆرتێکی نوێی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی بەرگری نییە کە بتوانێت خۆی لە هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە بپارێزێت. ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن چاودێری گشتیی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکاوە بڵاو کراوەتەوە، لەگەڵ گەلێک مژاری پەیوەندیدار بە ئاساییش و بەرگری، ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەش لە سێ مانگی ڕابردوودا هەڵدەسەنگێنێت. ڕاپۆرتەکە بە وردی باسی ئەو هێرشانە دەکات کە ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان داوە. چاودێری گشتی دەڵێت پەیوەندییە بنەڕەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتن، ئێران و هاوپەیمانانی ئێرانی هەراسان کردووە. هەر بۆیە هەرێمی کوردستان[…]
Read more... -
سەرۆکی لەکارلابراوی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێشەنگی هەزاران خۆپیشاندەر لە ئەنقەرە دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 30, 2026 | 17:15 pmئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی لەکارلابراوی سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا 'جەهەپە'، پێشەنگی هەزاران کەسی کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگا. ئەمە سەرباری ئەوەی کە دادگا لە پۆستەکەی لایداوە. دوای ئەوەی کە قسەی بۆ لایەنگرانی کرد کە بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی ئانکای نزیک لە ئۆپۆزسیۆن دەیان هەزار کەس ئامادە بوون، ئۆزەل پێشڕەوی ڕێپێوانێکی لەناو ئەنقەرەی پایتەختی کرد. دادگای تورکیا بڕیاری نایاساییبوونی کۆنگرەی ساڵی 2023ی پارتی گەلی کۆماری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاند و کەمال کلیچدارئۆغڵووی سەرۆکی پێشووی پارتەکەی خستەوە شوێنی خۆی کە لەو ساڵەدا هەڵبژاردنەکانی بەرانبەر ڕەجەب ئەردۆگان دۆڕاندبوو. ئەم بڕیارەی دادگا وا پێ دەچێت کە دەرفەتی زیاتر ببەخشێت[…]
Read more... -
ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەسەر چوو
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 29, 2026 | 23:59 pmوەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کۆتایی بە ئەرکی تۆم باراک هاتووە وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا. ئێوارەی هەینی بە کاتی واشنتن، وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ ڕایگەیاند، "باڵیۆز تۆم باراک ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە وەکو نوێنەری تایبەتمان بۆ سوریا." روبیۆ ئاماژەی دا، "لە کاتێکدا ئەو پۆستەی بەسەر دەچێت، بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵێکی پێشەنگ بۆ ئیدارەی ترامپ لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق، وە لەوێ شارەزایی و پەیوەندییەکانی و تێگەیشتنی لە کارنامەی 'ئەمەریکا بەر لە هەمووان' بەردەوام دەبێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ وڵاتە گەورەکەمان." تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا، لە ڕۆژی 23ی پێنجی 2025 ڕایگەیاند لە ئیدارەی سەرۆک ترامپ[…]
Read more... -
هێزەکانی ئێران سێ ژنی کورد دەستبەسەر دەکەن
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 29, 2026 | 15:18 pmبە پێی ڕاپۆرتەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ ژنی کوردیان بە ناوەکانی حومەیرا ئەمینپوور، شلێر ئەمینپوور و مەنیجە خۆشنوود لە بۆکان دەستگیر کرد. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی ئیتڵاعات بەبێ فەرمانی دادوەر چوونەتە ماڵی حومەیرا و شلێر ئەمینپوور و هەردوو خوشکەکەیان دەستگیر کردووە. لە ڕووداوێکی دیکەدا، مەنیجە خۆشنوودی 58 ساڵ و دانیشتووی شاری بۆکانیان لە 25ی مانگی پێنجدا دەستبەسەر کردبوو. هەروەها، ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە دوای پشکنینی ماڵەکەی، هێزە ئاسایشییەکان دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکی وەکوو تەلەفۆن و لاپتۆپ و هەندێک لە کتێبەکانیدا گرتووە. ئەمە جاری یەکەم نییە کە مەنیجە خۆشنوود دەستگیر[…]
Read more... -
دوو چالاکوانی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە داڵاهۆی کرماشان دەکوژرێن
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 28, 2026 | 16:37 pmڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنن دوو برا بە ناوەکانی مەیسەم وەیسی و موجتەبا وەیسی کە دوو چالاکوانی فەرهەنگی ناسراوی کورد و دامەزرێنەری کتێبخانەی کوردی بوون لە دەڕەدرێژی کرماشان، بە تەقەی هێزەکانی سوپای لە گوندێکی ناوچەی داڵاهۆی کرماشان دەکوژرێن. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە ڕۆژی 28ی مانگی پێنج بڵاو کراوەتەوە ''مەیسەم وەیسی و براکەی موجتەبا وەیسی لە چالاکوانانی ناسراوی فەرهەنگی کورد و لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی کوردی لە دەڕەدرێژی کرماشان بوون و هەروەها لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان بوون کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو بە نهێنی دەژیان، دوای گەمارۆدانی ماڵەکەیان لە یەکێک لە گوندەکانی داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای[…]
Read more... -
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پارێزگای حەسەکە و کۆبانێ لە سوریا بەڕێووە چوو، کورد 8 کورسی مسۆگەر کردووە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America May 24, 2026 | 18:43 pmڕۆژی یەکشەممە لە سوریا هەڵبژاردنێک بۆ درێژەپێدان بە هەڵبژاردنەکانی مانگی دەی ڕابردووی پەرلەمان لە پارێزگای حەسەکە و شاری کۆبانی بەڕێوە چوو. هەرچەندە 24 پارتی سیاسی لە ناویاندا پەیەدەش بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کردبوو، بەڵام بە پێی ئەنجامە بەراییەکان کورد توانیویەتی 5 کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات و پێشتریش لە هەڵبژاردنەکانی عەفریندا کورد سێ کورسی بەدەستهێنابوو، ئەمەش لە کۆی 210 ئەندام پەرلەمان کە 70 لەوانە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دەستنیشان دەکرێن. لە نێوان کوردەکاندا، پێنج پەرلەمانتار لەسەر لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) هەڵبژێردراون و سێ پەرلەمانتاریش بە شێوەی سەربەخۆ سەرکەوتون. پێشتر لە مانگی دەی ساڵی 2025 هەڵبژاردن لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا[…]
Read more...