ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ كوردی

Voice of America
  1. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  2. هەرچەندە دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەمەریکا لە زۆر بابەتدا ناکۆکن، بەڵام یەکێک لەو پرسانەی لەسەری هاوڕان بریتییە لە دەربڕینی هەڵوێستی توند بەرامبەر بە چین. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایدن باجی بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر چەندین بەرهەمی چینی بەرزکردەوە لە نێوانیان ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی چین.
  3. دەنگدەرانی ئەمریکا چەند ڕێگەیەکیان هەیە بۆ دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، لەوانەش لە ڕێگەی پۆستەوە. زۆرێک لە دیموکراتەکان پێشوازی لە دەنگدان دەکەن لە ڕێگەی پۆستەوە و ئێستا سەرکردەکانی کۆماریش داوا لە دەنگدەرانیان دەکەن هەموو بژاردەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا بەکاربهێنن.
  4. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  5. سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای 20 ساڵ مانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە، ڕاگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ئەرکی ئەو ڕێکخراوەیە لە عێراق بهێنن.
  6. بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری سیروانەوە، ڕوبەری زیاتر لە 8 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە سنوری ناحیەی سیروان ژێرئاو کەوتوون، ئەوان دەڵێن سەرچاوەی بژێوی ئەوان لەسەر کاری کشتوکاڵە و داواکارن حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبوویان بکاتەوە.
  7. هێزەکانی ڕووسیا هێرشەکانیان بۆ سەر شارۆچکە سنوورییەکانی ئۆکرانیا لە نزیک شاری خارکیڤ فراوانتر کردووە و بەرەیەکی نوێی لە شەڕەکەدا کردووەتەوە. بەو پێیەی چەکی ئەمەریکایی و ئەوروپایی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە بەرەکانی پێشەوە، ئایا ئۆکرانیا دەتوانێت دەستدرێژکارانی مۆسکۆ ڕابگرێت؟